وەقفی یەتیمەکان: بۆ جەژنی قوربان ٢٠٢٥ ئامادەیین

وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان کە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات راگەیاند کە بۆ سەربڕینی قوربانی لە جەژنی قوربان ئامادەیە.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە و لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکی خێرخوازی هەیە هەموو ساڵێک لە جەژنی قورباندا گۆشت بە سەر دەیان هەزار خانەوادەی یەتیم دابەش دەکات.
وەقفەکە راگەیاند کە ئەمساڵیش ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوبردنی چالاکی سەربڕینی قوربانی لە جەژندا تەواو بوونەتە و وەقفەکە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئامادەیە.
جەمیل جاهید ئونسال بەڕێوبەری گشتی وەقفی یەتیمەکان سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەمساڵ بۆ جەژنی قوربان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
"لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات چالاکیمان دەبێت"
ئونسال ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو ساڵێک چالاکیان لە جەژنی قورباندا دەبێت و وتی، "ئەمساڵیش دەستمان بە چالاکییەکان کرد. مانگێک بۆ جەژنی قوربان ماوە و إن شاء الله بە خێرایی بەردەوام دەبین لە ئامادەکارییەکان. هەوڵ دەدەین بە پشتگری خێرخوازەکان گۆشتی قوربانی بە سەر یەتیم و مەغدورەکان دابەش بکەین. لەگەڵ نوێنەرانمان کۆبوونەوەکانمان رێکخست. لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات چالاکیمان دەبێت."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە جگە لە تورکیا لە وڵاتانی ئاسیا، ئەفریقا، ئەفغانستان، لوبنان، سوریا و فەلەستین چالاکیان دەبێت و وتی، "نرخی هەر ئاژەڵێک بۆ تورکیا ١٤ هەزار لیرەی تورکی، بۆ ئەفریقا ٤ هەزار لیرەی تورکی، بۆ ئاسیا ٤ هەزار و ٧٥٠ لیرەی تورکی، بۆ ئەفغانستان، سوریا و لوبنان ٦ هەزار لیرەی تورکی و بۆ فەلەستین ١٠ هەزار لیرەی تورکی دەبێت. وەک دەزانن بەهۆی جەنگ ناتوانین لە فەلەستین قوربانی سەرببڕین و بەهۆیەوە لە وڵاتێکی دیکە سەردەبڕین و گۆشتەکە بە قۆتو دەنێرین فەلەستین."
ناوبراو لە بەردەوامی سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد بەهۆی پشتگریان لە وەقفەکە و بانگێشتی خێرخوازەکان کرد کە بۆ وەرگرتنی وەکالەتیان ئامادەن و چاوەڕوانی پشتگری ئەوانن.
ئونسال ئاماژەی بەوە کرد کە بە پەیوەندیکردن لەگەڵ وەقفەکە لە رێگەی تەلەفۆن یان ماڵپەڕی وەقفەکە دەتوانن وەکالەت بە وەقفەکە بدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمان باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ کرد.
لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو شوێنی مانەوەی کرێکاران ٥٠ کۆنتێنەر سووتان.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "ئێستا پرۆسەیەک لە ئارادایە؛ ئامانجی 'تورکیایەکی بێ تیرۆر' و لە هەمان کاتدا بەهێزکردنی بەرەی ناوەندی. ئێمەش وەک هودا پار هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی ئەم ئامانجە بەدی بهێنین و تیرۆر و توندوتیژی و ململانێ و خوێن و فرمێسک کۆتایی پێبێت."